هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئێوارەی دوێنی لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان، دەشڵێن، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە پوچەڵکراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواى خۆیدا نەهێناوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان سەبارەت هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆسەربتکەیەکى سەربازى ئەمریکا لە دێرەزۆر بەم شێوەیە زانیاریان خستەڕوو.

بەپێی لێدوانى ئەو سەرچاوانە، ئێوارەی دوێنی لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان.

دەشڵێن، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە پوچەڵکراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواى خۆیدا نەهێناوە.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای دروستبوونی گرژی ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەکە ئەمە یەکەمین جارە هێرش دەکرێتەوە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ، لە کاتێکدا لە پێش هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی یەکتری  چەندین جار گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردبووە سەر ئەو کێڵگەیە.

ڕ.ش

Comments are closed.