لە پای چی ئەو هەموو پێداگیرییە بۆ هەژماری من؟

عیماد مەحمود

بۆچی هێندە، بە پەرۆشی هەژماری من، بۆچی لە ماوەکانی ڕابردوودا، بە ئێستاشەوە، لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی کوردستانیدا، سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵیتان بونیاد نە نا ؟

گرفتی مووچەخۆړ عمولە نییە، متمانەیە، کە نیتانە، لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار TBI یتان لە بانکەکان ڕاکێشا و ئێستاش ٦ ترلیوێنی ئەو بانکە قەرزارن.

هەندێ جیاوازی و لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەردوو هەژمارەکە، بە بەڵگەی لۆژیکیەوە، دوور لە حەساسیەت.

جیاوازی بانکی گشتی و بانکی تایبەتی تەنها خوایان یەکە، هەژماری من هەژمارێکی کەسی و تایبەتە لەکاتی بلۆک یان هاککردنی هەژمارەکەدا، کێ بەرپرسیارێتی دانەوەی حسابی مووچەخۆر لە ئەستۆ دەگرێت، له کاتێکدا بانکەکان تایبەتی و کەسیین، بەڵام هەژماری بانکی فیدراڵی، گەرەنتی کراوە، خاوەندارێتی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە،لە هەر ئەگەرێکدا، مووچەکەت پارێزراوە.

ئەمە سەرەڕایی ئەوە بەو هەژمارە دەتوانیت، تەواوی مامەڵەکانتی لە دەرەوەی ووڵات پێ ئەنجام بدەیت و ١٠٠$ لە بەرامبەر ١٣٢ هەزار پێ وەردەگریت، لە کاتی نەبونی ڕەسیدی تەواوی بانکی، موچەخۆر ناتوانێت تەواوی حسابەکەی ڕاکێشت، موچەخۆر ڕێی پێنادرێت ٧-٪ زیاتری ڕاکێشێت، بەڵام لە هەژماری بانکی فیدراڵی بە گەرەنتی دەتوانیت، تەواوی پارەکەت ڕابکێشیت، چونکە پشت ئەستورە بە سەرمایەکی گەورەی دەوڵەت.

هەژمارەکە خاوەندارێتی بۆ کەسی یەکەمی حکومەت دەگەڕێتەوە، هەرکە میزاجی تێک چوو وەک ئێستا، بە یەک کلیک حسابەکەت ڕادەگرێت، کۆی ئەو باج و ڕسومات و پێشینە و قەرزانەی لای موچەخۆرە، لە ئەگەری دواکەوتنی حکومەت بە جۆرێک لە جۆرکان دەتوانێت لە ڕێی ئەو هەژمارەوە داوای وەرگرتنەوەیان بکات، بەڵام موچە نەدراوەکان و لێبڕین و پلە بەرزکردنەوەکان، هەر بە هەمان یاسا دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراقی و هاوشێوەی موچەکانی مانگەکانی ١٠و ١١و ١٢ ساڵی رابردوو.

ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی ١٩ جۆر خزمەتگوزاری و ڕاکێشانی سلفە دەکات، کە ئەمە هیچ بنەمایەکی لۆژیکی نییە. لە کاتێکدا ئەم حکومەتە ٢٦ ترلیوێن دیناری مووچەخۆر قەرزارە، دێت سولفە و قەرز بە مووچە خۆر دەدات! لە کاتێکدا لە بانکە فیدراڵیەکاندا دەتوانیت زیاتر لە ١٧ جۆر قەرز و پێشینە وەربگریت.

لە هەرێم ٩٢ بانکی نا حکومی هەیە بۆ پەرە بەو بانکانە نەدراو لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی ڕێک نەخرا، وەڵامەکەی ڕوونە، بۆ ئەوەیە کە ئەم کابینەیە، نەڕواتە ژێرباری، بەرپرسیارێتی دانەوەی مووچە نەدراوەکانی مووچەخۆرانەوە، ئەگەر هەژمارەکەت لە بانکێکی حوکمی نیشتیمانی بوایە، بە پێی یاسا دەبوو تەواوی مووچە نەدراوەکانی ساڵانی ڕابوردوو بخرایەتە ناو هەژمارەکەت.

ئەوانەی داکۆکی لە هەژماری من دەکەن، زۆر تەئکید لە چارەسەری سیولە دەکەنەوە، بە واتا ئەوە دێت، دەبێت، زیاتر کارتەکە بە کاربهێنیت نەک کاش، ئەمە لە کاتێکدا دەبێت هیچ دووکان و مارکێت و مۆڵ و بەنزینخانەو دەلاک و قەساب و سەوزە فرۆشک و فیتەر، پێشانگاو تەواوی بازاڕ، نەمابێت کە ئامێری ATM تێدا دانەنرابێت. کاتێک کارتێکی ئەلیکترۆنی بانکیت لە باخەڵدایە بە بێ ئەو ئامێرە کارتەکەت جیاوازی چییە لەگەڵ کارتێکی باڵانسدا؟ کەواتە ئەمە ئاماژەیە کە ناتوانیت تەواوی پارەکەت سىحب بکەیت.

کەواتە، داکۆکی سەرسەختانە لە هەژماری من بۆ ئەوەیە، موچە و قوتی خەڵک لە ژێر چنگتانا بمێنێتەوە، تا بەردەوام سزای خەڵکی پێبدەن و ئامانجە کەسی و سیاسی و بنەماڵەیی و سەرمایە و نەوەکانتانی پێ بپارێزن، هەر کات وویستیان، سزای خەڵک بدەنەوە.

جەوهەری کردنەوەی هەژمار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەوەیە، کە موچە دەڕواتە دەرەوەی کێشمە، کێشمە سیاسییەکانەوە. لە هەموو ئەگەرێکدا، دارایی عێراق شایستە و خەرجی مووچەی مووچەخۆران دەخاتە سەر ئەو هەژمارە، ئێ ئەوە بۆ ئەمان گرفتە، خۆیان ووتەنی خۆ تەنها خەرجیمان بۆ مووچە نییە!

لە کۆتایدا، سیستەمی بانکى دیجیتاڵی، سیستەمێکی جیهانی باوە، دوا جار دەبێت خۆمان لەگەڵ سیستەمەکەدا ڕابێنین، پڕ خزمەتگوزاری و کار ئاسانیە بۆ مامەڵەی کڕیار و فرۆشیار و چین و تۆێژەکان، بە پێی دوا توێژینەوە لە عێراقدا ٪٢٢ دانیشتوانی عێراق خاوەن ئەم هەژمارەن.

ئەوەی گرنگە بۆ مووچەخۆری هەرێم هەژمارەکەی لە بانکێکی حکومی متمانەپێکراوی، گەرەنتی کراودا بێت، ئەوە، بە پێی یاساکان ڕێی پێی دراوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو مافە لە مووچەخۆر زەوت بکات.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.