جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر کارگەیەکی کانزایان سووتاند

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی چیگلی ئیزمیر، چالاکییان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە دوو کارگەیان سووتاندووە و بە ملیۆن لیرە زەرەریان لێکەوتەوە، هۆشداریش دەدەن، تا هێرشەکان لەسەر گەریلاکانی ئازادیی بەردەوامبێت ئەوا ئەم چالاکییانەش بەردەوام دەبێت.

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی چالاکییەکی تێکدان و وێرانکردنی دوو کارگەی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە لە ناوچەی چیگلی ئیزمیری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بزووتنەوەکەدا هاتووە، لە کاتژمێر ٠٦:٠٠بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ـی نیسان لە ناوچەی پیشەسازیی ئەتاتورک لە چیگلی ئیزمیر، لە دژی کارگەیەکی کانزایی چالاکییەکی تێکدان و لەناوبردن ئەنجامدرا.

باسیان لەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا ئاگر لە کارگەیەکی پلاستیلی تەنیشتی کارگە کانزاییەکە بەردرا و بە هۆیەوە هەردوو کارگەکە بە تەواوی سووتێنران، بەوەش زیانی ملیۆنان دۆلار زیانیان لێ درا.

لە کۆتاییشدا هۆشدارییان داوە، گەر هێرشێکی نوێ لەسەر گەریلاکانی ئازادیی دەستپێبکات، بەرخۆدانیان تەنها لە چیاکان نابێت بەڵکو لەناو جەرگەی شارەکانیشدا دەبێت و ئەم چالاکییانەش بەردەوام دەبێت.

ب. جـ

Comments are closed.