ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمریکا ئاڕاستەی جەنگی نێوان ئێمە و ئۆکراین ناگۆڕێت، دەشڵێت، ئەمریکا دەیەوێت شەڕى ئۆکراین درێژە بکێشێت.
ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین سەرۆکی ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا لە بارەی ناردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لێدوانێکی بۆ ئاژانسی تاسی ڕووسیدا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمریکا ئاڕاستەی جەنگی نێوان ئێمە و ئۆکراین ناگۆڕێت.
هەروەها دەشڵێت: ئەمریکا دەیەوێت شەڕى ئۆکراین درێژە بکێشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دەیدەنە ئۆکراین وەک هاوکارى دەبێت ئۆکراین دواتر بیداتەوە ئەمەش پێی دەوترێت کۆیلایەتی قەرز.
دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنەکەیدا ڕەشنووسی یاسای تەرخانکردنی یارمەتیی زیادەی بۆ ئۆکراین بە بەهای نزیکەی ٦١ ملیار دۆلار پەسەند کرد، لای خۆیشیەوە دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا سوودی بۆ خۆی هەیە، بەڵام زیان بە ئۆکراین دەگەیەنێت.
ڕ.ش
Comments are closed.