لە پارێزگای واست پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

ناوەندی هەواڵەکان

تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە پارێزگای واست لە نزیک باڵەخانەی پارێزگاری شارەکە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویداوە، دەشڵێن، خۆپیشاندەرەکان دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر باڵەخانەکە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لێدەکەن.

تۆڕی هەواڵی عێراق لە بارەی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە نزیک باڵەخانەی پارێزگاری واست بەم شێوەیە زانیارییان خستووەتەڕوو.

تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە پارێزگای واست لە نزیک باڵەخانەی پارێزگاری شارەکە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەرەکان دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر باڵەخانەى پارێزگاى شارەکە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لێدەکەن.

جێگای ئاماژەیە، خۆپیشاندەرەکان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و داوای دامەزراندن دەکەن.

ڕ.ش

Comments are closed.