ژمارەی قوربانییەكانی لافاوەكەی ئێران بۆ ١٨ كەس بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ماوەى چەند ڕۆژیکە بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی پارێزگای بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە لانیكەم ٣٠٠ گوند زیانی پێگەیشتووە، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ كەس بەرزبووەوە و سێ كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

میدیاكانی ئێران لە بارەی ژمارەی زیان و  قوربانییەكانی لافاوەكەی پارێزگای بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، ماوەى چەند ڕۆژیکە بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی پارێزگای بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە لانیكەم ٣٠٠ گوند زیانی پێگەیشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ كەس بەرزبووەوە و سێ كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

لە ١٤ـی ئەم مانگەوە ڕێژەیەکى زۆر باران لە بەلوچستان باریوە و تا ئێستا بەردەوامى هەیە ژمارەیەك لە میدیا ناوخۆییەكان دەڵێن، لە هەندێك لەو ناوچانەی لافاوی تێدا درووست بووە، هیچ تیمێكی حكومەت و تیمی فریاگوزاری لێ نییە.

هـ.ئ

Comments are closed.