ناوەندی هەواڵەكان
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بە مەبەستی تاوتوێكردنی سكاڵایەكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەسەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزیری ناوخۆ كۆبووەوە، کە تایبەتە بە ڕێگریی كردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان، بەڵام دادگا بڕیاریدا بە دواخستنی سكاڵاكە بۆ ١٢ـی ئایار.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ دادگاكە لە بارەی چەند سكاڵایەكەوە كۆبووەوە و یەكێك لەوانەش تایبەت بوو بە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان.
بەپێی خشتە دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ دادگاكە بە مەبەستی تاوتوێكردنی سكاڵایەكی ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كۆبووەوە، كە تێیدا داواكراوە هەرێم ناچار بكرێت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كامپەكان، بەڵام دادگا بڕیاریدا بە دواخستنی سكاڵاكە بۆ ١٢ـی ئایار.
سكاڵاكە لەلایەن ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەسەر هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ماوەبەسەرچووی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکى حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ تۆماركرابوو.
لە سكاڵاكەدا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات ئەو كێشەیە یەكلایی بكاتەوە، كە لە ئەنجامی جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٠٧ـی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە درووست بووە و ئەو كەسانەی سكاڵایان لەسەر كراوە بە جێبەجێ كردنی بڕیارەكە پابەند بكرێن.
لە سكاڵاكەدا ئیڤان فایەق داوا دەكات ئەوانەی سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە ڕەزامەندبن بە جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وردەكارییەكانی و سەبارەت بە ئاوارەكان، ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.
لە سكاڵاكەیدا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق باسی لەوەكردووە، هەرێمی كوردستان ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دەكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتریش چەندین جار بەرپرسانی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، بەرپرسانی پەدەكە ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، بە مەبەستی بەكارهێنان لە هەڵبژاردنەكان و بەدەستهێنانی پارە لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
هـ.ئ
Comments are closed.