کەنەکە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان داوای یەکێتی نەتەوەیی دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە دووەم ڕۆژی ٢٢یەمین کۆبوونەوەی گشتیی خۆیدا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکى بۆسەر مەتینا شەرمەزار کرد و لە دژی ئەو هێرشە داوای پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کرا.

دوێنێ لە شارۆچکەی دێن هاگی هۆڵەندا، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، ٢٢مین کۆبوونەوەی گشتیی کەنەکە بە دروشمی “تێکۆشانی ڕزگاریی و ئازادیی کوردستان بە ڕێگەی سەرکەوتنی یەکێتییە” بە بەشداری ئەندامان، نوێنەرانی پارتە ساسییەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و نوێنەری ناوەندەکان دەستی پێکرد.

لە میانی دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا، کەنەکە، لە بارەی دەستپێکردنی هێرشەکەی ئەم بەیانییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەتینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرا و داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخستنە کوردییەکان کرا، هەڵوێستیان هەبێت لە دژی ئەو هێرشانە.

لە دوای ڕاگەیاندراوەکە و خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی کەنەکە، هەریەک لە زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکانی کەنەکە وتەیان پێشکەشکرد و ڕایانگەیاند، لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکێتی کوردان کاروخەباتێکی بێوچان کراوە، بەڵام پەدەکە ڕێگریی لە پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دەکات، هەوڵی زۆرمان دا لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین، بەڵام وەڵامی داواکەمان نەدراوەیەوە.

ب. جـ

Comments are closed.