ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی پاكستان دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان بڵاوی كردەوە، بڕیارە سبەینێ سەرۆكی ئێران بە سەردانێكی فەرمی بگاتە وڵاتەکەمان، بڕیارە سەردانەكەش ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت، ئەمە لە كاتێكدایە، هەردوو وڵات لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێك هێرشییان كردە سەریەكتر و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتییش بوونە قوربانی.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە بارەی سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران بۆ پاكستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە سبەینێ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران بە سەردانێكی فەرمی بگاتە وڵاتەکەمان، سەردانەكە تا چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، بڕیارە سەرۆکى ئێران لەگەڵ سەرۆكی پاكستان و سەرۆك وەزیران و سەرۆكى پەرلەمانی وڵاتەکەمان كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كێشەكانی نێوانیان بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕەئیسی سەردانی شارە گەورەكانی وەك لاهور و كەراچی دەكات و تیشك دەخاتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵی و بازرگانییەكان، هەردوولا هەوڵی چاككردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ ئێران و پاكستان و بە چەند مووشەكێك هێرشیان كردە سەر یەكتر و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەكی هەردوو وڵات بوونە قوربانى، بەڵام دواتر بە نێوەندگیری چەند وڵاتێك هێرشەكان ڕاگیرا.

هـ.ئ

Comments are closed.