بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٧ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٧٠٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن ٧٨٧ هەزار و ٧٠٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٧ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٧٠٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٧٠٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.