قەسەدە دەستگیرکردنى ٤٠ چەتەی داعشی لە حەسەکە ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دژی شانە شاراوەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییان لە گەڕەکەکانی شاری حەسەکە دەستپێکردوە و ٤٠ چەتە دەستگیرکراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە پاشماوەکانى داعش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئۆپراسیۆنی گەڕاندا ٤٠ کەس بە گومانی ئەندامبوون لە شانە نوستووەکانی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، شانەکانی چەتەکانی داعش بە هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر زۆرینەی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵ دەدەن داعش ڕێکبخەنەوە، بۆ ئەوەی کردەوە تیرۆریستیەکانیان زیاد بکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هێرشەکانی داعس جارێکی دیکە سەلماندییان کە مەترسی داعش لە سەر هەرێمەکە و سەرتاسەری جیهان کۆتایی نەهاتووە.

قەسەدە داواش لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کردوە کە بەرپرسیارێتیە مرۆیی، ئەمنی و دادوەرییەکانیان بەرامبەر بە هەرێمەکە جێبەجێ بکەن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئامارەکانی ئۆپراسیۆنی ئەمنی و سەربازی هاوبەش ئاشکراکراون کە بە گوێرەی ئامرەکە، ٤٠ کەس بە گومانی ئەندامبوون لە شانەکانی داعش دەستگیرکراون، ٩ کڵاشینکۆف، نارنجۆکێکی دەستی، ئامێرێکی پەیوەندی بێتەل، ٤ دەمانچە و بڕێک تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی دەستیان بەسەردا گیراوە.

هـ.ح

Comments are closed.