بە دەستى گەریلاکانى ئازادیی لە مەتینا سێ داگیرکەر سزادران

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند،لە گۆڕەپانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا لەچالاکییەکی گەریلاکانى ئازادیی کوردستاندا سێ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە گۆڕەپانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا، هێزەکانیان بە چەکی فەردی چالاکییان دژی داگیرکەران ئەنجامداوە.

 هەپەگە ئەنجامی ئەو چالاکییەى ئاشکرا کردوە کە سێ داگیرکەر لە هەرێمەکە سزادراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەرێمی شیلازێ و گۆلکەی مەتینا جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان هێشتا بەردەوامە.

هـ.ح

Comments are closed.