بە پێنج مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی ئەمریکا لە حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج و دەوترێت مووشەکەکان لە عێراقەوە ئاڕاستەکراون.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویکردەوە، ئەمشەو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە حەسەکە کراوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان بنکە سەربازییەکەى ئەمریکا بە پێنج مووشەک کراوەتە ئامانج و مووشەکەکان لە عێراقەوە ئاڕاستەى ئەو بنکە سەربازییە کراون.

تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک دیار نییە کە ئەو مووشەکانە لەکوێوە ئاڕاستە کراون و لەلایەن چی گرووپێکەوە بووە، هاوکات زیانەکانى ئەو هێرشە مووشەکییەش نەزانراون.

ئەم هێرشە دوای چەند مانگێک دێت لە وەستانی هێرشی گروپە شیعە چەکدارەکانى مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بۆسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

هـ.ح

Comments are closed.