“دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و ھەژار بوونی ڕەسەنایەتی”

دێرین جەمال

لەدوای ڕاپەڕینەوە ھەستمان بە کەمێک ئازادیی و سەربەستی خۆمان کرد، دەنگماندا بەحوکمەتێکی کوردی، تا چیدی کورد لە چوارچێوەی ڕەسەنایەتی کەلەپوری کوردیی و کلتوروو بەھا جوانەکانی مێژووی خۆیدا بمێنێتەوە، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو لەسەر شاشەی تەلەفیزۆنەکان پەخشی کوردیمان بینی، لەپاش چەند ساڵێک پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ئاسمانی ئەمە زیاتر دڵخۆشکەر بوو، ئیتر ئێمەش وەک میلەتانی تر دەتوانین لە ڕێی دەسەڵاتی چوارەمەوە خۆمان بە جیھان بناسێنین.

چۆن ڕابردوومان، ئەو زوڵم و زۆرداریانەی بەرامبەری گەلی کورد کراون لەڕێگای میدیاوە پیشان بدەین

ھەرلە کیمابارانی ھەڵەبجەو ئەنفال و کورد بەتەعریب کردن، چەندین بەندیخانەی وەک ئەمنەسوورەکە بۆ سادەترین بەھاکانی ئینسانییەت و چەوسانەوەی ئینسانە شۆڕشگێڕەکان، دەستدرێژیی کردنە سەر ئابڕوی خێزانەکانییان گۆڕی بەکۆمەڵ و کۆچ و ڕەو ، ئەمانە و چەندین و چەندان کاری تری نامرۆڤانە بەرامبەر گەلی کورد، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ڕۆژئاوایی و کلیپی بێ مەعنا و دوور لەعادەت و تەقالیدی کوردیی، دۆبلاژکردنی زنجیرە بیانی.

کاریگەری میدیا لەسەر کۆمەڵگە

ئەم کارانەی میدیای کوردی بەشێوەیەک کاریی کردۆتە سەر کۆمەڵگە تا ئەو ڕادەیەی بەشێک لە خێزانەکان پەرتبوون و لێک ھەڵوەشاندنی لێبکەوێتەوە ، وەک ڕوونە میدیاکان لەم ھەرێمەی ئێمەدا لەلایەن چەند حیزبێکەوە ئاڕاستە دەکرێن، ھەندێک لەمیدیا بەئاشکرا زمان حاڵی حیزبەکەیانن، ھەندێکی تریشیان بەناوی میدیای سەربەخۆوە ڕیکلامی بازرگانی و سیاسی دەکات ماکیاج بۆ حزب دەکات، لەکاتێکدا ڕوونە ئەو جۆرەش لە میدیا میدیای سێبەرن، زۆرێک لە میدیاکان بەرنامەی تەرفیھی پەخش دەکەن ، وەک چێژبڕکێ و نمایشی جل و بەرگ و بەزمی بەزموو چەندەھا بەرنامەی دیکە کە پارە یەکی خەیاڵیان بۆ تەرخان کراوە ، لەکاتێکدا کە بەھەزارەھا ھەژار ھەیە لەم ھەرێمەدا لە سەر سفرەو خوانی بەتاڵەو جل و بەرگی نییە لە بەریاندا لەسەر تەختی شانۆی کوردایەتی باجی بە کورد بوونی خۆی دەدات، کەچی لە بەرنامەیەکی وەک بەزمی بەزم وەک گاڵتەجاڕی نمایشی چیرۆکەکانی ژیانیان دەکات.

ھۆکاری نیگەرانی بەرامبەر میدیای کوردی

ئەوەی جێگەی نیگەرانی زیاترە لەم ھەرێمەی سەرەڕای بونی ئەو ھەموو میدیایە کە چەندین کەناڵی ئاسمانی و ناو خۆیی، میدیای بینراو بیستراومان ھەیە نەیان توانیوە تا ئاستێکی باش خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەن، سەڕەڕای ئەوەی ئەم میدیانە لە لایەن بەر پرس و سەرکردە گەورە کانی کوردەوە چاو دێری دەکرێن ..

من لێرەوە بە میدیاکان دەڵێم: دەستان خۆش،! ئەمەیە ئاوڕ دانەوە لەزامە ڕەشەکانی قووربانییانی ئەم گەلە، ئاوا کورد بەجیھان دەناسێنن، تا قوربانییانی میلەتانی تر و وڵاتێکی سەربەخۆمان ھەبێت، ئەوەندە ئەندێشە و کارە ساتمان زۆرە بەشی چەندین ڕۆمان و شیعرو دراما ھەیە، لەکۆتادا دەڵێم : دەبوایە میدیا کوردییەکان ھەمیشە باسی ئەندێشەکانی کوردی بکردایە، تا کەمێک گەنجەکانمان ڕابردووی خۆیان بناسیایە نەک بە شێوازێک کە لە ئەخلاقێت و ڕەسەنایەتی کوردی ولا نرێن.

هـ.ح

Comments are closed.