ئاڵا و داگیرکاریی!

کامەران عوسمان

ئەم وێنەیەی خوارەوە، وێنەی ئاسمانیی بارەگایەکی سوپای تورکیایە لە گوندی سەنات، لە ناحیەی دەرکار، لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک.

ئەم بارەگایە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگدا، بە قوڵایی ٥ کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستکراوە.

لەدوای چوار مانگ لە دروستکردنی ئەو بارەگایە، دەوڵەتی تورکیا بە ماددەی سیرامیکی و بە قەبارەیەکی گەورە، مانگ و ئەستێرەکەی ناو ئاڵای تورکیای لەسەر یەکێک لە بەرزاییەکانی گوندی سەنات و نزیک لە بارەگا سەربازییەکە نەخشاند.

تورکیا لە هەر شوێنێک ئاڵا هەڵبکات و لە هەر کوێ مانگ و ئەستێرەی ناو ئاڵاکەی بنەخشێنێت، ئەو شوێنە بە هی خۆی دەزانێت.

دەکرێت، پەخشکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر، کردەیەکی پرۆتۆکۆڵی بێت بۆ پێشوازی لەسەرۆکی ئەو ووڵاتە، بەڵام لە مانا قوڵەکەیدا بینینی ئاڵای تورکیا بەناو چاوانی قەڵاوە لەمسکردنی هەستی داگیرکارییە. ئەڤینی ستەملێکراوە بۆ ستەمکارەکەی. بۆ مرۆڤی کورد، هەستی بە ئەژنۆدا کەوتنە لە بەرگی دیپلۆماسییەتدا!.

ب.گ

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

وێنەی هاوپێچ:

Comments are closed.