لە مەخموور ئێشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ٢٧٩ ڕۆژە بەردەوامە

مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە،  دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ٢٧٩ـەمیندا بەردەوامە.

لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣وە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٢٧٩ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ٥٦ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

گرووپی ٥٥ـەمین بە مەڕاسیمێکی تایبەت لە ناو ڕێکخراوی گەنجان لە کامپی مەخموور، بە کۆبوونەوەی گەل بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد و کۆتاییان بە ئێشکگری خۆیان هێنا و دەوریان دا بە گرووپی ٥٦ـەیەمین، و لەسەر ناوی گرووپی ٥٥ـەمین ئیسماعیل کارا بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

ئیسماعیل کارا ڕایگەیاند، چالاکی ئێشکگری ئازادیی مەخموور لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالاندایە، درێژەکێشانی ٢٥ ساڵ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، نیشانەی کەمتەرخەمی ئێمەیە، بۆیە پێویستە لەوپێناوەدا بەرخۆدان و تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین، وەک دەزانرێت دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بەهەموو هێز و توانای خۆیەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، هاتنی ئەردۆغانیش لە چوارچێوەی پیلانی لەناوبردنی کورددایە، بە هاوکاری پەدەکە.

ب.گ

Comments are closed.