لەگەڵ جێهێشتنی هەولێر ئەردۆغان بۆردوومانکردنی کوردستانی دەست پێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرانی هەرێم و پەدەکە هەولێری بەجێهێشت، هاوکات چەند کیلۆمەترێک دووری کۆبوونەوەکە فڕۆکەکانی چیای مەتینایان بۆردوومان کرد.

ئەمشەو ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکی پەدەکە کۆبووەوە، لەگەڵ تەواوبوونی کۆبوونەوەکان و هاوکاتی جێهێشتنی هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای مەتینایان لە باشووری کوردستان بە چڕی بۆردوومان کرد.

بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، هاوکاتی گەڕانەوەی ئەردۆغان بۆ تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چڕی بۆردوومانی بەرزاییەکانی گوهەرزیان لە سنووری چیای مەتینای سەر بە پارێزگای دهۆک کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان، پرسی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بووە.

ب.گ

Comments are closed.