پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ ڕواندا پەسەند کرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی ئەنوجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا جارێکی دیکە ڕەشنووسی یاسای ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ڕواندای گەڕاندەوە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاساکە لە ئەنجامدا یاساکە پەسەندکرا، دەشڵێن، بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٦ هەزار پەنابەر بنێردرێن بۆ ڕواندا.

کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی لە بارەی پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا جارێکی دیکە ڕەشنووسی یاسای ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ڕواندای گەڕاندەوە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاساکە لە ئەنجامدا یاساکە پەسەندکرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە لەماوەی ١٠ بۆ ١٢ هەفتەی داهاتوودا دەست بکرێت بە جێ بە جێکردنی یاساکە و لە سەرەتادا ٣٠٠ پەنابەر بنێردرێن بۆ ڕواندا، هاوکات، بەرنامەی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەو شێوەیەیە تا ساڵی ٢٠٢٦ هەزار پەنابەر بنێردرێن بۆ ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یاساکە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە نایاسایی لە ڕێگەی فەڕەنساوە چونەتە ناو خاکی بەریتانیاوە.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی نیسانی  ساڵی ٢٠٢٢ ەوە لە بەریتانیا یاسای نارنی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕاگەیاندراوە، لەو کاتەوە مشتومڕ و ململانێیەکی زۆر لەسەر پەسەندکردنی یاساکە هەبووە.

ڕ.ش

Comments are closed.