ئۆکراین: ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیامان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

هێزی ئاسمانی ئۆکراین بڵاوی کردەوە، ‌ئەمڕۆ هێزەکانمان توانیان ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى ڕووسیا تێكبشکێنن، کە ئاڕاستەی خاکی وڵاتەکەمان کرابوو، دەشڵێن، ڕووسیا دوو مووشەکی بالیستی کورت مەودای ئاراستەی هێزەکانمان کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لە بارەی زیانەکانییەوە لە بەردەست نییە.

هێزی ئاسمانی ئۆکراین لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرامەوە سەبارەت بە تێکشکاندنی ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزی ئاسمانی ئۆکرایندا هاتووە، ‌ئەمڕۆ هێزەکانمان توانیان ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى ڕووسیا تێكبشکێنن، کە ئاڕاستەی خاکی وڵاتەکەمان کرابوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕووسیا دوو مووشەکی بالیستی کورت مەودای ئاراستەی هێزەکانمان کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لە بارەی زیانەکانییەوە لە بەردەست نییە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بە شێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.