پۆلیسی فەڕەنسا شەش هاوڵاتیى کوردی دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە کاتێکدا، کە لە بەلجیکا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی کەناڵەکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، لە فەڕەنساش بە هەمان شێوە پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی کوردان و شەش ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیی دەستگیر کرد.

کاتژمێر ٦ـی بەیانى ئەمڕۆ، لە گەڕەکی درانسی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیی.

لە کاتی هەڵکوتانەکەدا پۆلیس دەستی بە تاڵان کرد و شەش کورد، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، دەستگیر کران.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەردوو کەناڵی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر.

هەروەها لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، فەڕەنسا سێ پەنابەری کوردی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی دەولەتی تورک لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ، هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و پێنج ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازادیی دەستگیر کرد.

ب. جـ

Comments are closed.