پۆڵەندا: پێشوازی لە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ناتۆ لە وڵاتەکەمان دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئەگەر هاوپەیمانەکانمان بڕیار بدەن چەکی ئەتۆمی ناتۆ لەسەر خاکەکەمان وەک بەشێک لە هاوبەشی ئەتۆمی جێگیر بکەن، ئەوا ئێمە پێشوازى لەو بڕیارە دەکەین، لە وەڵامدا مۆسکۆ هۆشدارییدا، ئەگەر پۆڵەندا چەکى ئەتۆمى ناتۆ لە وڵاتەکەى جێگر بکات ئەوا چەند هەنگاوێک دەنێێن.

لەبارەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ناتۆ لە خاکی وڵاتەکەی ئەندرێ سباستیان سەرۆک کۆماری پۆڵەندا لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی فاکت دەیلی وڵاتەکەیدا.

سەرۆک کۆمارى پۆڵندا ڕایگەیاندووە، ئەگەر هاوپەیمانەکانمان بڕیار بدەن چەکی ئەتۆمی ناتۆ لەسەر خاکەکەمان وەک بەشێک لە هاوبەشی ئەتۆمی جێگیر بکەن، ئەوا ئێمە پێشوازى لەو بڕیارە دەکەین.

لە بەرامبەردا دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر پۆڵەندا چەکى ئەتۆمى ناتۆ لە وڵاتەکەى جێگر بکات ئەوا چەند هەنگاوێک دەنێێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پۆڵەندا ئەندامی ناتۆیە و لایەنگری ئۆکراینە و سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ هەردوو ناوچەی کالینینگرادی ڕووسیا و وڵاتی بێلاڕووسى هاوپەیمانى ڕووسیا هەیە.

ڕ.ش

Comments are closed.