لە حاجیاوا منداڵێکی کوڕی هەشت ساڵان دەستدرێژیی دەکرێتە سەر

ڕاپەڕین

لە شارۆچکەی حاجیاوا دەستدرێژیی دەکرێتە سەر منداڵێکی کوڕی تەمەن هەشت ساڵان و لە ئەنجامدا خاوەن دەرمانخانەیەک بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیر دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ، کە ڕەگەزی نێرە و قۆناغی دووی بنەڕەتییە، لەلایەن خاوەنی دەرمانخانەیەکەوە لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری، لە ئێستاشدا منداڵەکە بە مەبەستی پشکنین ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، کەسوکاری منداڵەکە سکاڵایان تۆمار کردووە، لەسەر فەرمانی دادوەر خاوەنی دەرمانخانەکە دەستگیر کراوە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی ڕاپەڕین جگە لە پشتراست کردنەوەی ڕووداوەکە، ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو بابەتە بدەن و تەنها ئاماژەیان بەوەکرد،  چاوەروانی ئەنجامی لیکۆڵینەوەی پزیشکى دەکەن بۆ زانینی ڕاستی و درووستی ڕووداوەکە، دواتر زانیاری بڵاو دەکەنەوە.

ش. ئـ

 

 

 

Comments are closed.