ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دە ستاندار”ـی بەلجیکی، هەڵکوتانە سەر ستۆدیۆکانی کەناڵی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لەلایەن پۆلیسی بەلجیکاوە، لەسەر داوای پۆلیسی فەڕەنسا بووە.
لەبارەی هەڵکوتانە سەر هەردوو کەناڵی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، ڕۆژنامەی ‘دە ستاندار’ لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد، پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بەسەر ستۆدیۆکانی چاپەمەنی کوردیدا لە دەندەرلەو گرتووە و هەواڵەکە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پشتڕاستکراوەتەوە، هێرشەکەش لەسەر داوای پۆلیسی فەڕەنسا ئەنجام دراوە.
لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا قسەکانی ئۆرهان کلچی تێدا هاتووە و وتراوە؛ بەلجیکا هەوڵدەدات میدیا کوردییەکان ‘تاوانبار’بکات، ئەم هەڵکوتانەسەرە پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکەوە هەیە، لە تورکیاش چەند ڕۆژنامەوانی سەربەخۆی کورد دەستگیراوون.
کلچ ئاماژەی بەوەشداوە، وابیرناکەینەوە ئەو شتانەی لێرە ڕوویانداوە، جیاوازبێت لەگەڵ هەڵسوکەوتی پۆلیس لە تورکیادا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەم مانگانەی کۆتاییدا فەڕەنسا فشارەکانی لەدژی کوردان زیاترکردووە، سێ کوردی دەستگیر کرد و بە شێوەی چەتەگەریی ڕادەستی تورکیای کردەوە.
هەر لەوکاتەی پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتاوەتە سەر میدیا کوردییەکان، پۆلیسی فەڕەنساش هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە پاریس و شەش کوردی دەستگیر کردووە.
ب. ق
Comments are closed.