بەدەپە: لە ڕاستییەکان دەترسن بۆیە هێرش دەکەنە سەر ڕاگەیاندنی ئازاد

ناوەندی هەواڵەکان

بەدەپە سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاند و دەستگیرکردنی ڕۆژنەمانووسان ڕایگەیاند، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە خستنە ڕووی ڕاستییەکان دەترسن، بۆیە هێرش دەکەنە سەر چاپەمەنی ئازاد و ئێمە لەگەڵ چاپەمەنی ئازادداین.

دەستەی بەڕێوەبەریی (مەیەکە)ـی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە) پەیوەست بە دەستگیرکردن و توندوتیژی لە دژی چاپەمەنی ئازاد، ڕاگەیانداراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

بەدەپە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ڕووداوانەی لە بەرەبەیاندا ڕوویانداوە ناتوانرێت لە بەرخۆدانی کۆڵانەکانی گەلی کورد و هەڵوێستەی ڕاست جیابکرێتەوە.

هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئاکەپە و مەهەپە لە ڕاستی دەترسن و بە ئامانجگرتنی چاپەمەنی شتێکی ڕێکەوت نییە دیسان ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەورووپیی بووینەوە، ئەو وڵاتانەی باسی ئازادی چاپەمەنی دەکەن، ڕاپۆرت لەسەر ئازادیی بیرکردنەوە دەدەن و ڕۆژانە بڵاوی دەکەنە، دواتر چاپەمەنی کوردی بەئامانج دەگرن، ئەم ڕەوشە نەک تەنها بۆ کوردان بەڵکو بۆ دەزگاکانی چاپەمەنی لە جیهاندا، بۆ ڕۆژنامەوانانی ئازادیش جێگای نیگەرانییە.

بەدەپە ڕاشیگەیاند، لە کۆتاییدا هەموو هێرشێک لە دژی دیموکراسی، ئازادی و حەقیقەت مەحکومن بە شکست، وەک بەدەپە هەموو کاتێک لەگەڵ چاپەمەنی ئازاددا دەبین، ناتوانرێت چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ بکرێت.

ب. ق

Comments are closed.