بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن ٢٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.