ژنێکی گەنج لەسەر پردی خاڵە شیهاب کەوتە خوارەوە

سلێمانی

کەمێک بەر لە ئێستا لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” لە سلێمانی، ژنێکی گەنج کەوتە خوارەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

کەمێک پێش ئێستا، لە شاری سلێمانی ژنێکی گەنج لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ کەوتوەتە خوارەوە، بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندییدار تائێستا لە ژیاندا ماوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

سەرکەوت ئەحمەد
سەرکەوت ئەحمەد

دەربارەی وردەکاری ڕووداوەکە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد، بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ژنێکى گەنج لە شاری سلێمانی بە هۆکارێکى نادیار لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ کەوتووەتە خوارەوە.

وتیشی: لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێراوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، هەروەها بێهۆشە و دۆخی ناجێگیرە.

باسی لەوەشکرد، هیچ زانیارییەکی کەسیی تا ئێستا نەزانراوە بەوەی، کە ناوی چیە و تەمەنی چەندە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

ش. ئـ

 

 

Comments are closed.