جارێکی تر ماوەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان درێژکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا، دوێنێ لە ئەنقەرە و ئەستەنبووڵ، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و نۆ خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازادیی دەستگیر کرد و ئەمڕۆش ماوەی دەستیگیرکردنەکەیان درێژکرایەوە.

لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان لە ئەستەنبووڵ، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (م.ع.)، ئەسرا سولین داڵ، ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ئەنەس سزگین و خەباتکارانی ڕۆژنامەی ئازاد، ساڵحا ئاراس، یەشیم عالیجی، بەستە ئارگات بالچی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئاڵایموت دەستگیرکراون، هەروەها ئەحمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و دۆغان کایناک پەیامنێری پێشووی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە شاری ڕحا لە هێرشی سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ بە بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکان ڕاگەیەندرا کە ماوەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو درێژ کراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکاندا ئاشکرا بووه که هۆکاری دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، بە بیانوی پەیڕەوکردنی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و ڕێپێوان و خەباتی ڕۆژنامەوانی بە بانگەشەی “پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستن”، بەتایبەتی پەیوەندیدار به ٢٢ـی نیسانەوە، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، کە گوایە ڕێنماییان به ڕۆژنامەنووسانی تر داوە.

ب. ق

Comments are closed.