ناوەندى هەواڵەکان
نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە بڕى ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیرى مایەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ٦٨١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٢٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٢ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.
ئـ.م
Comments are closed.