هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی دوو شەهید بە ناوەکانی “ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس” ڕاگەیاند، کە لە ١ـی نیسان لە گارە شەهید بوون، هەروەها سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی دوو شەهید بڵاوکردەوە، کە لە ١ـی نیسان لە گارە شەهیدبوون بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، هاوڕێیانمان ئارارات و زین، کە لە وان و کۆبانێی ناوەندی بەرخۆدانی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی بوون، بە ئازادیی گەلەکەمان بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد، بوون بە نموونەی بەرچاوی جەنگاوەری ئاپۆیی.

دەشڵێن: هاوڕێیانمان لە هێڵی پاراستنی ئازادیی ژندا بەسەرکەوتن و مۆری خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا، لە هەموو کاتەکانی ژیانیاندا بە بەرفراوانکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی توانیبوویان وەڵامی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر بدەنەوە.

هەروەها باسیان لەوەشکردووە، جارێکی دیکە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، ئەو تێکۆشانەی کە هاوڕێیانمان “ئارارات و زین”  کردوویانە، بە هۆشمەندییەوە درێژە پێ بدەین و لایەقی شەهیدان بین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن، سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و بە تایبەت خانەوادەی هێژای هەردوو شەهید دەکەین.

هەپەگە ناسنامەی ئەو دوو شەهیدەی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە:

ناسناو: ئارارات هەرەکۆل

ناو و پاشناو: سیبەل دەنیز

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نەجیبە – نورەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ـی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە

ناسناو: زین زاگرۆس

ناو و پاشناو: گولێ حسۆ

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: جەیلە – ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ـی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە

ب. جـ

Comments are closed.