لە سلێمانى ڕووبەڕووبونەوەى چەکدارى لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارێک ڕوویدا

ناوەندى هەواڵەکان

بەپێى زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک لە گەڕەکى سلێمانى تازە لە شارى سلیمانى ڕووبەڕووبونەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کارمەندى هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارەکە برینداربوون تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپێى زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک لە گەڕەکى سلێمانى تازە لە شارى سلیمانى ڕووبەڕووبونەوە ڕوویدا.

هەروەها، بەهۆى ڕووداوەکەوە سێ کارمەندى هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارەکە برینداربوون، دواى ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.