بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن ٣٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

 

 

Comments are closed.