لێپرسینەوە لە نۆ ڕۆژنامەنووسەکە دەستی پێ کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئەو نۆ ڕۆژنامەنووسەی ڕاگەیاندنی ئازاد، کە لە درەنگانی شەوی ٢٢ـی ئەم مانگە لە هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان لە ئەنقەرە و ئەستەنبووڵ دەستگیر کران ، ئەمڕۆ کاروباری لێپرسینەوە و وتە لێوەرگرتنیان دەستی پێ کرد.

لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانەسەرماڵاندا کە لە ئەستەنبووڵ و ئەنقەرە ئەنجامدرا پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین دال، لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئەنەس سەزگین و لە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد؛ سالیحە ئاراس، یەشیم ئەلچ، بەستە ئاراگات بالجی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایئومەت دەستگیرکران.

هەر لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەنقەرە پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەحمەد ئاسڵان و لە ڕحایش پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک دەستگیر کرا.

کاروباری لێپرسینەوە و وتە لێ وەرگرتن لە ڕۆژنامەوانان، کە ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراون لە لایەن پۆلیسەوە، لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس دەستی پێ کرد، بڕیارە سبەی ڕەوانەی دادگا بکرێن.

ب.گ

Comments are closed.