پۆلیسی تورک لە ڕەشبگیرییەکدا٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە ناوچەی قۆسەری مێردین، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، دەستی پێ کرد، ٣٠ کەس دەستبەسەر کران.

لە ناوچەی قۆسەری مێردین، پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕەشبگیرییان دەست پێ کرد و لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەیان کەسیان دەستبەسەر کردووە.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا نزیکەی ٣٠ کەس دەستبەسەر کران، دواتر زانرا کە دەستبەسەرکردنەکە بە بیانووی “پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی” ئەنجام دراوە و ئەمەش تۆمەتێکی بێ بنەما و سیستماتیکە کە هەموو جارێک دەسەڵات بەکاری دەهێنێت.

لە ئێستادا دەستبەسەر کراوەکان لە بەشی پۆلیسی قۆسەردا ڕاگیراون.

ب.گ

Comments are closed.