کۆنگرەستار ناوی پاڵێوراوانی بۆ شارەوانی شەهبا ئاشکرا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

کۆنگرەستار بە بەیاننامەیەک ئەنجامەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردنەکانی بەربژێرانی شارەوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبایی ئاشکرا کرد.

هەڵبژاردنەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردن، کە لە ٢٧ـی نیساندا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا ئەنجامدرابوو بۆ کاندیدانی ژن بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی کۆتاییهات، بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆنگرەستار ئەنجامەکانی ئاشکرا کرد.

بەیانناماکە بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەستار”ڕیحان عەلۆ” و “فەریدا ئیبۆ”ـوە خوێنداریەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجامەکانی قۆناغی پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەموو ژنان پیرۆز کرا و ئاماژەییان بەوەکرد، قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕوون و بە بەشداری ژنانی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی ڕۆژێک بەردەوام بوو، دواتر دەنگەکان ژمێردران و ئەنجامەکان ڕاگەیاندران، بۆ ئەوەی بەشداربن لە قۆناغی داهاتووی هەڵبژاردنەکان.

کاندیدانی هەڵبژێردراو بۆ قۆناغی داهاتووی هەڵبژاردن بەم شێوەیە:

بۆ ناوچەی شێراوە.. ئاسۆم محمەد حمادە

بۆ ناچەی تل رفعەت.. ئەحرەسێ ئیمان تۆکۆ

بۆ ناوچەی ئەحداس.. ڕۆزالین گۆشان

بۆ ناوچەی ئەحرەس.. ئیمان تۆکۆ

بۆ ناوچەی فافین.. گەلاوێژ سلێمان.

ب. ق

 

 

Comments are closed.