“ئاوازی چیا” بۆ شەهیدانی مانگی ئایار کلیپێکیان بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

گرووپی ئاوازی چیا، بە بۆنەی ساڵیادى شەهیدبوونى مزگین، سەفقان، قاسم ئەنگین و تەواوی شەهیدانی مانگی ئایاری تەڤگەری ئازادیی کوردستانەوە، کلیپێکی نوێیان بڵاوکردەوە.

لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە، گرووپی ئاوازی چیا، کلیپێکی نوێیان بۆ شەهیدانی مانگی ئایاری تەڤگەری ئازادیی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

کلیپەکە بۆ بیرهێنانەوەی هەریەک لە شەهیدان “هۆزان مزگین، هۆزان سەفقان، قاسم ئەنگین” و تەواوی شەهیدانی مانگی ئایاری تەڤگەری ئازادیی گەلی کوردستانە، کە بۆ ئازادیی گەل تێکۆشانیان کردووە و گیانی خۆیان بەخشیوە بە خاک.

هەروەها کلیپەکە، لە ٧ خولەک زیاتر پێکدێت و لە چیا ئازادەکان تۆمار کراوە.

لە کلیپەکەدا وێنەی هەموو شەهیدانی مانگی ئایاری تەڤگەرە دەردەکەوێت ئەمەش وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ شەهیدانی مانگی ئایار.

گرووپی ئاوازی چیا، لە پۆلێک گەریلای شۆڕشگێڕ پێکدێن، کە هاوشانی خەباتی چەکداریی بۆ ئازادیی گەلی کورد، بە بەرهەمە هونەرییەکانیان شۆڕشیان بردووەتە قۆناغێکی نوێوە و بوون بە پارێزەری هونەر و میوزیکی کوردی و هونەری ڕەسەن پیشان دەدەن، لەم ساڵانەی دواییدا ڕۆڵێکی کارایان هەبووە لە پارێزگاریی کردن لە کولتوور و هونەریی کوردی.

ب. جـ/ب ق

Comments are closed.