کەشناسى هەرێم: تاوە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبارێت، دەشڵێن، سبەى لە هەندێ کاتدا تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان پێنج بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە هەندێ کاتدا تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٤ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.