ئامانجى سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ عێراق چییە؟

ناوەندی هەواڵەکان

وابڕیارە لە کۆتایى ئەم مانگەدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکى ئێران سەردانى عێراق بکات و بە وتەی شرۆڤەکاران، لە میانەى سەردانەکەیدا ڕەئیسى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەند ڕێککەوتنێک واژۆ دەکات، بەشێک لەوانە لە بوارى ئەمنیدان.

وابڕیارە لە کۆتاى ئەم مانگەدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکى ئێران سەردانى عێراق بکات.

غالب دەعمی
غالب دەعمی

غالب دەعمی، شرۆڤەکاری سیاسی، لە لێدوانیکیدا بۆ ڕۆژ نیوز ڕایگەیاندووە، ئێران عێراق بە تاکە دەرچەی ئابووری و بازرگانیی خۆی دەزانێت، جگە لە ڕەهەندە ئەمنی و ئایینییەکانیش.

دەشڵێت، بەردەوامی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق بۆ قازانجی ئاسایشی نیشتمانی و ئابوورییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هەوڵدەدات عێراق بکاتە ڕێڕەوێک بۆ پەیوەندییەکانی خۆى، چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ میسر و ئوردن و دەوڵەتانی کەنداو هەیە، بەتایبەتی سعودیە.

هەروەها، عەلی فەزوڵوڵا شرۆڤەکاری سیاسی، لە لیدوانێکیدا بۆ ڕۆژ نیوز ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەی

عەلی فەزوڵوڵا
عەلی فەزوڵوڵا

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکى ئێران بۆ عێراق، زۆرێک لە پرسەکانى نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکرێن، کە گرنگترینیان ئەو قەیرانە گەورەیەیە، کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە درووستبووە.

ئاماژەى بەوەش کرد، دۆخی غەزە کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکە هەیە بەتایبەت لەسەر ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، لە میانەى سەردانەکەیدا ڕەئیسى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەند ڕێککەوتنێک واژۆ دەکات، بەشێک لەوانە لە بوارى ئەمنیدان.

هاوکات محەمەد عەلی حەکیم شرۆڤەکاری سیاسی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژ نیوز باسى لەوەکرد، دەیان دۆسییە هەیە کە

محەمەد عەلی
محەمەد عەلی

پێویستە لە کاتی سەردانەکەی ڕەئیسیدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، دیارترینیان پرسى سنوورەکان و کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانن.

ڕاشى گەیاند، گرنگترین ئامانجى سەردانەکە ئەوەیە کە ئێران دەیەوێت پەیامێک بگەیەنێت، ئەویش ئەوەیە کە ئێران دەستبەرداری عێراق و هاوپەیمانەکانی نابن هەرچەندە چەندە فشارەکان لەسەریان زیاد بێت.

دەشڵێت، سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ عێراق لەم پەیامێکە بۆ ئەمریکییەکان، کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە و هەر کارێک لە دژی لایەنگرانی ئێران ئەنجام بدات، ئەوا هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی.

جێگای ئاماژەیە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەی نێوان عێراق و ئێران لە ١٠ملیار دۆلار تێدەپەڕێت.

ڕ.ش

Comments are closed.