ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەکیدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە کەرکووک و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی خاوەندارێتی زەوی لەو پارێزگایە.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەى کێشەی جووتارانی کورد سنووری کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سوودانی لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی کەرکووک کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێک و گوێگرتن لە داواکاریەکانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی ئاماژەى بەوە کردوە، بەدواداچوون بۆ کێشەی خاوەندارێتی زەویەکانی کەرکووک و چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕوونیکردوەتەوە، لیژنەیەک کە سەرجەم پێکھاتەکانی تیادا بێت دروستدەکرێت بۆ ھەماھەنگی کردن لەبارەی خزمەتگوزاریی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە کەرکووک و رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی لەو پارێزگایە.
ماوەى دوو هەفتەیەکە عەرەبە هاوردەکان ڕوویان لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان و گوندی پەلکانە کردوە و دەیانەوێت زەوییەکانی کورد داگیر بکەن، بۆ ئەوەش سوپای عێراق لایەنگری دەکردن، بەڵام جووتیارانى کورد ڕێگەیان بەو هەوڵەى عەرەبە هاوردەکان نەدەدا، بەو هۆیەوە پڕۆسەى دروێنەکردنى گەنم لە سنوورەکە وەستابوو.
هـ.ح
Comments are closed.