سووتەمەنییەكی زۆر ڕژاوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لەسەر ڕێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایان لە سایدی هاتن بۆ دەربەندیخان سووتەمەنیەكی زۆر رژاوە و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایەن لە گوندی چنارە تا دەگاتە گوندی سیارە لە سایدی هاتن بۆ دەربەندیخان سووتەمەنیەكی زۆر ڕژاوە و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

ئاماژەی بەوە کردوە، لە ئێستا مەفرەزەكانیان لەوێن و چاودێریی دۆخەكە دەكەن و هەوڵدەدرێت ئەو گرفتە چارەسەربكرێت.

هـ.ح

Comments are closed.