رۆژەڤ

  • کاتژمێر ١٠ی بەیانی سەنتەری داون سیندرۆم، پێشانگایەکی تایبەت بە منداڵانی داون سیندۆزم لەناو سەنتەرەکە دەکاتەوە.
  • مەراسیمی ناساندنی نامیلەکەی چیرۆکی پەروەردەیی مناڵان بە ناونیشانی “بوێربە” بۆ نوا هەڵمەت هۆشیار ڕێکدەخات کە لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ بەڕێوە دەچێت.
  • ناکۆکییەکان لەسەر پێکهێنانى ئیدارەى پارێزگای کەرکووک بەردەوامە و تائێستا پارێزگاری شارەکە هەڵنەبژێردراوە.
  • قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
  • ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە و دەوڵەتى تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
  • بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.
  • ئەمڕۆ ٢٠٣ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە تێدەپەڕیت.

Comments are closed.