ژنان: پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە تێکۆشان بەردەوام بین

 ڕانیە

٣٨ـی مانگە گۆشەگیرییەکى توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و  هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، ژنانی دەڤەری ڕاپەڕینیش دەڵێن: هۆکاری ئەو گۆشەگیرییە بێدەنگی و بێهەڵویستی بەشێکی گەلی کورد و جیهانە و پێویستە تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان نەوەستین و لە چالاکی و تێکۆشان بەردەوام بین.

لە ئێستادا ڕێبەر ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی توند دایە و دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ٣٨ مانگە ڕێگەی نەداوە هیچ کەس لە پارێزەران و خانەوادەکەی سەردانی بکەن، ناڕەزایەتى و کاردانەوەکانیش بە کەمپەین و چالاکی لە چوار بەشی کوردستان و وڵاتانى جیهان دژی گۆشەگیری بەردەوامە، بەڵام هێشتا هەڵوێستەکان لەناو گەلی کورد وەک پێویست نییە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و سی پی تی هیچ هەڵوێستێکیان نییە.

ژنانی دەڤەری ڕاپەڕین، لە بارەی توند کردنەوەی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێگە نەدان بە پارێزەر و خانەوادەکەی، کە چاویان پێی بکەوێت بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

ئەدیبە عەلی
ئەدیبە عەلی

ئەدیبە عەلی ژنێکی چالاکە لە ڕانیە و وتی: ماوەی چەندین ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیریەکی توند دایە و تەنانەت ڕێگە بە کەس و کار و پارێزەرەکانیشی نادرێت کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن، هۆکارەکەشی بێدەنگی و بێهەڵویستی گەلی کورد و وڵاتانە لەبەرامبەر گۆشەگیری سەرۆک ئۆجالاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئۆجالان تاکە سەرۆکە داکۆکی لە مافی گەلی کورد بکات بەتایبەتی لە ژنان، ژنانی لە چوار چێوەی چوار دیوار هێنایە دەرەوە و داوای  مافەکانیان دەکات و پشتگیرییان دەکات.

ئەدیبە داوا لە گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان دەکات، بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر داگیرکاری و ستمەکاری و گۆشەگیری ڕێبەر ئۆجالان، خۆپیشاندان بکەن و هەڵوێستیان هەبێت و چیتر بێدەنگ نەبن و داکۆکی بکەن  بۆ شکاندنی گۆشەگیری و تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامبن لە چالاکی و خەبات و تێکۆشان.

سارا کەریم
سارا کەریم

سارا کەریم ژنێکی تری دەڤەرەکەیە و دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ وتی: لە دژی گۆشەگیری پێویستە سەرجەم گەلی کورد و ئازادیخوازان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جددیان هەبێت.

وتیشی: هیچ سەرکردەیەک ئەوەندەی بیرو فکر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان بۆ ژنان هەوڵی نەداوە، بۆیە داوام لە هەموو ژنانی گەلی کورد هەیە بەتایبەت ژنانی دەڤەری ڕاپەڕین بێدەنگ نەبن لەسەر ئەو گۆشەگیرییە و تا شکاندنی و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بین لە چالاکی و خۆپیشاندان.

لە ٣ـی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ وە سەرجەم سەردان و دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگیران و

هـ.ح

Comments are closed.