ناوەندی هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینیەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینیەکانى بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە هەندێک کات بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ڕاپەڕین، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر کەمێک نزمدەبێتەوە، لە ناوچەکانى تر کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوە کردوە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرمی بەگشتیی( ١-٢ ) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
هـ.ح
Comments are closed.