هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی بە چەکی قورس لە شۆفڵێکی داگیرکەرانیاندا، کە هەوڵی دەدا ڕێگە درووست بکات و دەشڵێت: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بەردەوامە.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکییى گەریلاکانیى ئازادیی کوردستان لە دژى دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

هەپەگە ئاماژەى بەوەشکرد، لە سێ چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ـی ئایار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس، لە شۆفڵێکی داگیرکەرانیاندا، کە هەوڵی دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ڕێگە درووست بکات و لەناویان برد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە سێ چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژی ١١ـی ئایاردا، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلگا چوار داگیرکەر سزادران و سێ داگیرکەریش بریندرابوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ١٢ و ١٣ـی ئایار لە لەسەر تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، پێنج جار گازی کیمایی ژەهراویی و تەقەمەنی قەدەغە بەکار هێنراون.

هەروەها ڕۆژی ١٣ـی ئایار گۆڕەپانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتیی ١٠ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کران.

 ب. ق

Comments are closed.