٢٧ پەرلەمانتار و سیناتۆری ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

ناوەندی هەواڵەکان

لە ئیسپانیا ٢٧ پەرلەمانتار و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان لێکرد، کە سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.

لە کۆنگرەی نوێنەرانی دەوڵەتی ئیسپانیادا، زۆرێک لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکانی پارتە سیاسییە جیاوازەکان، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، نامەیەکیان ئاڕاستەی ئالان میچڵ، سەرۆکی کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کرد.

دەقی نامەکە، کە لەلایەن ٢٧ پەرلەمانتار و سیناتۆرەوە نێردراوە بەمشێوەیەیە:

ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە بە ملیۆنان کورد وەک نوێنەر و ئیرادەی سیاسیی ڕەوای خۆیان دەبینن، لە ماوەی ٣٦ مانگی ڕابردوودا لە دوورگەی ئیمرالی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر گۆشەگیرییەکی توندا ڕاگیراوە، لەم گۆشەگیرییە نامرۆڤی و نایاساییەدا، بەڕێز ئۆجالان لە پەیوەندی و دیدار لەگەڵ پەرلەمانتاران و ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە، لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە، بۆیە بە شێوەیەکی کردەیی “ون کراوە” و لە بۆشایی “بێ خەبەرییدا” ڕاگیراوە.

لەم ماوەیەدا تورکیا هەوڵیدا دوورگەی ئیمرالیی بکات بە “داربەستێک لەسەر ئاو”، بەڕێز ئۆجالان کە ئێستا تەمەنی ٧٥ ساڵە، ماوەی ٢٥ ساڵە بە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە تووشی ئەشکەنجەدانێکی نامرۆڤانە بووەتەوە، بە تایبەت لە سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی نەدراوە و ئەم دۆخەش بووەتە مایەی ترس و نیگەرانی، ئێستا نازانرێت بە دڵنیاییەوە لە کوێیە، ڕەوشی تەندروستی و جەستەیی بۆ گەلی کورد کە وەک نوێنەر و ئیرادەی سیاسیی نەتەوەیی خۆیان دەیبینن پرسێکی زۆر هەستیارە، پێویستە دەستبەجێ دەست بە هەوڵدان بکرێت.

بەهۆی ئەم هۆکارە سەخت و قورسانەوە، وەک داواتان لێدەکەین دەستبەجێ هەنگاو بنێن، تەنها بەم شێوەیە ترس و نیگەرانییەکانمان کۆتایی دێت، وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە سەردانی زیندانەکانی وڵاتانی ئەندام بکەن، تورکیاش ئەندامە و دەیگرێتەوە، ئێوە وەک سی پی تی مافی ئەوەتان هەیە تیمێکی پسپۆڕ بنێرنە ئیمرالیی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدەن، حکومەتیش ڕێگەتان پێدەدات و دەتوانێت بە شێوەیەکی تایبەت بەبێ ئەوەی فشاری لەسەر بێت، بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ئێمە دەمانەوێت سی پی تی، بەپێی یاسای ٣ـی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی ئەوروپا مامەڵە بکات، “هەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەوروپا قبوڵ دەکات کە لە پێوانی سەروەری یاسا و لە چوارچێوەی ئەرکی خۆیدا، هەموو کەسێک سوود لە مافەکانی مرۆڤ وەربگرێت”، بەڕێز ئۆجالان هاوڵاتی یەکێک لەو دەوڵەتانەی ئەنجوومەنی ئەوروپایە کە ٢٥ ساڵە لە مافەکانی مرۆڤ بێبەش کراوە و لە سێ ساڵی ڕابردووشدا نەیتوانیوە پەرلەمانتارەکانی و بنەماڵەکەی ببینێت و بەم شێوەیەش لە هەموو جۆرە مافە یاسایی و سەرەتاییەکانی قەدەغە کراوە.

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە، “بە ڕێزەوە داواتان لێدەکەین بۆ بینینی بەڕێز ئۆجالان شاندێک بنێرن بۆ دوورگەی ئیمرالیی و دەستبەجێ بە پشکنینی ڕەوشی تەندروستی ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن، سەرەڕای ئەوەش داوا لە تورکیا بکەن بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی بەپێی ئەنجوومەنی ئەوروپا و سی پی تی.

ناوی ئەو کەسانەی واژۆی نامەکەیان کردووە بەم شێوەیەیە:

ئاگوێدا میکۆ ئی میکۆ، پەرلەمانتاری ڤالێنسیا، (GSUMAR)،

ئاگۆستین سانتۆس ماراڤێر، پەرلەمانتاری مەدرید، (گسومار)

فرانسیسکۆ سیێرا کابالێرۆ، پەرلەمانتاری سیڤیلیا (GSUMAR)

جیراردۆ پیسارێلۆ پرادۆس، پەرلەمانتاری بەرشەلۆنە (گسومار)

خاڤیێر سانچێز سێرنا، پەرلەمانتاری مورسیا (GCUP-EC-GC)

خۆرخی پویۆ سانز، پەرلەمانتاری چای، (گسومار)

ماریجی فۆلاوندۆ لا کروز، پەرلەمانتاری بیزکایا ئی.

مارتینا ڤێلارد گۆمێز، پەرلەمانتاری گرانادا، (GMx)

ناهوێل گۆنزالێز لۆپێز، پەرلەمانتاری ڤالێنسیا (GSUMAR)

نێستۆر ڕیگۆ کاندامیل، پەرلەمانتاری کۆرۆنا، گالیزیا نازیۆنال بلۆک بی ئێن جی (GMx)

نۆئێمی سانتانا پێرێرا، ئەندامی پەرلەمان لە گران کاناریا، وتەبێژی گروپی پۆدێمۆس (GCUP-EC-GC)

ئۆسکار ماتوتێ ماتوتێ گارسیا دی جالۆن، پەرلەمانتاری بیزکایا (GEH Bildu)

کارمێ دا سیلڤا مێندێز، سیناتۆر، BNG گالیسیا بلۆکی نازیۆنی BNG (GPPLU)

ئیستفانیا بێلتران دی هێرێدیا ئارۆنیز، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنی (GPV)

گۆرکا ئێلێجاباریتا دیاز، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB)

ئیگۆتز لۆپێز تۆرێ، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنال (GPV)

جۆسو ئیستارۆنا ئەلیزۆندۆ، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB)

لۆرا کاستێل ئی فۆرت، سیناتۆر ERC کەتەلۆنیا چەپی کۆماری (GPERB) و ئەندامی PACE

لویس خیسۆس ئوریبێ ئیتکسێباریا ئاپالاتیگی، سیناتۆر

نێریا ئاهێدۆ سێزا، سیناتۆر، EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆناڵ (GPV)، ئەندامی PACE

ئۆلایا دوارتی لۆپێز، سیناتۆر، ئی ئێچ بیلدو (GPERB) EAJ-PNV ڤاسکۆ پەرلەمانتاری نازیۆنال (GPV)

ئیراتی خیمینێز ئاراگۆن، ئەندامی پەرلەمان، پەرلەمانی ناڤار،

دیانا ئوریا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئێدورن بێنیتۆ ئەنتۆلین، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئیگۆر زولایکا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ،

ئۆیهانا ئێتکسێبارێتا، پەرلەمانتاری پایس ڤاسکۆ

فێرناندۆ بارێنا ئێرزا، پەرلەمانتاری ئەوروپا.

ب. ق

Comments are closed.