ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانى زمانە

ئەمڕۆ شاندێکى پەرلەمانى عێراق سەردانى سنورى کەرکوک دەکات بە مەبەستى بە دواداچون بۆ کێشەى جوتیارانى کورد

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە، بە درووشمی (ژنان هەرپەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت) پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ژنانی دەستڕەنگین دەکرێتەوە.

لە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە لە هۆڵی شەهید سامان لە شارۆچکەی خورماڵ، مەڕاسیمی (میر مەحموودخانی دزڵی سیمبولێک لە بەرخۆدان) بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی خۆجێیی سنوورەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدەکرێت سەبارەت بە چەند بڕیارێک لەبارەی پاراستنی منداڵانی سەر شەقام و کارکەر.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرش و داگارکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر باشور و ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامە.

ئەمڕۆ ٢٠٤ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.