ئۆکراین بەشێک لە هێزەکانی لە ناوچەیەکى وڵاتەکەى کشاندەوە

ناوەندی هەواڵەکان

سوپای ئۆکراین بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە نزیک لۆگیانتس و ڤۆڤچانسک، کە دەکەونە ناوچەی خارکیڤەوە لە باشووری وڵاتەکەمان بەشێک لە هێزەکانمان کشاندووەتەوە، دەشڵێن، هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکانمان لەو ناوچانە بە مەبەستى پاراستنی سەلامەتی گیانی سەربازەکانمانە لە هێرشەکانى ڕووسیا.

سوپای ئۆکراین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو لە نزیک لۆگیانتس و ڤۆڤچانسک، کە دەکەونە ناوچەی خارکیڤەوە لە باشووری وڵاتەکەمان بەشێک لە هێزەکانمان کشاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکانمان لەو ناوچانە بە مەبەستى پاراستنی سەلامەتی گیانی سەربازەکانمانە لە هێرشەکانى ڕووسیا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ١٠ـی ئەم مانگەوە سوپای ڕووسیا هێرشێکی بەردەوامى بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ دەسپێکردووە و بەشێکی زۆری ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.