ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٦ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.