بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٧ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٥٨١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن ٥٨٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٧ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٥٨١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.