پەرلەمانتارێک: فڕۆکەخانەی بەغدا لە مەترسیدایە

ناوەندی هەواڵەکان

کاروان یاروەیس ڕایگەیاند، درووستکردنى پرۆژەکانی نییشتەجێبوون لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەئێستا و داهاتوودا مەترسی جددیی لەسەر پرۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە و ئاسایشی فرۆکەخانەکە درووست دەکات، دەشڵێت، لەنێو دەزگا پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی نییە و زۆرینەی پڕۆژەکان بەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق درووست دەکرێن.

 کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەنەکە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەى درووستکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجیبوون لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەم شێوەیە دوا.

کاروان یاروەیس ڕایگەیاند، جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی نییشتەجێبوون لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەئێستا و داهاتوودا مەترسی جددیی لەسەر پرۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە و ئاسایشی فرۆکەخانەکە درووست دەکات.

ڕوونیشیکردەوە، ٢١ پرۆژەی نیشتەجێبوون لە نزیک فڕۆکەخانەکە لە جێبەجێ کردندان، سەیر ئەوەیە لەنێوان دەزگا پەیوەندارەکان هەماهەنگی نییە و بەشی زۆری ئەو پڕۆژانەش بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق درووست دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوورنییە لەداهاتوودا فرۆکەیەک خۆی بکێشی بە تاوەرێکدا، یاخود رێکخراوی فرۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی، فرۆکەخانەی بەغدا بخاتە دەرەوەی خزمەتگوزارییەکان.

لە کۆتایشدا وتویەتى، ئەمڕۆ لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد و دەستەی وەبەرهێنان و دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی بانگی لیژنە کرد، بەڵام وەبەرهێنانی بەغداد نەیویست ئامادەبێت.

ڕ.ش

Comments are closed.