ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی یەنەکە ڕایگەیاند، ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت، دەشڵێت، پێشوازی لە سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەین، چونکە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانە و زۆر گرنگە.
میدیاکانى یەنەکە بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لە واشنتۆن سەرۆکی یەنەکە لەگەڵ مایک کویگلی ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكی کۆبووەوە.
دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەنەکە بە کویگلی ڕاگەیاندووە، ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشوازی لە سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەین، چونکە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانە و زۆر گرنگە.
باس لەوەشکراوە، باڤڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و دەبێت تیرۆر بنبڕ بکەین
جێگای ئاماژەیە، مایک کویگلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە، ئەندامیشە لە لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە، هاوکات ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكیە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و رەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە.
ڕ.ش
Comments are closed.